هاوڵاتییەكی ئێرانی ده‌ستگیر كرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هاوڵاتییەكی ئێرانی ده‌ستگیر كرا

هاوڵاتییەكی ئێرانی ده‌ستگیر كرا

پرس میدیا 

پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ‌ هاوڵاتییه‌كی ئێرانییان ده‌ستگیركردووه‌و راده‌ستی تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه‌، چونكه‌ به‌ قاچاخ هاتوووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە به‌مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ هاتوچۆ بەناو شاری سلێمانیدا بڵاوەیانپێكراوە، هاوڵاتییەكی ئێرانییان دەستگیركردو ڕادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كرد كە ئەو كه‌سه‌ به‌نایاسایی هاتۆتە ناو شاری سلێمانی‌و خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌هاوڵاتییەكە ناوی (پ، ن)و ڕەگەزنامەی ئێرانییەو لەیەكێك لەشەقامەكانی شاری‌ سلێمانی‌و لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراو ڕادەستی تیمە تەندروستییەكان كرا. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات، ئه‌گه‌ر زانیارییان لەسەر هەركەسێك هه‌یه‌ كە لەئێران‌و وڵاتانی‌ دیكەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی 104 و 105ی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©