دەزگای زانیاری روونکردنەوەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دەزگای زانیاری روونکردنەوەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

دەزگای زانیاری روونکردنەوەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

پرس میدیا

پاش ئەوەی ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی پاسەوانێکی وەزیری پێشووی دارایی و ئابووری هەرێمی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ لایەنێکی بیانی راگەیاند، دەزگای زانیاری روونکردنەوەیەکی بەپەلەی بۆ رای گشتی سەبارەت بەو راگەیەنراوەی ئاسایشی هەولێر بڵاوکردەوە. 

دەقی روونکردنەوەکەی دەزگای زانیاری: 

روونکردنەوەیەک لە دەزگای زانیارییەوە بۆ رایگشتی:

له‌پێناو چه‌واشه‌‌كردنی رایگشتی و بۆ داپۆشینی شكسته‌كانی حكومه‌ت، ئه‌مڕۆ ١٩ی ٣ی ٢٠٢٠، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، بڵاویكردۆته‌وه‌ گوایه‌ كه‌سێك به‌ناوی (رۆژگار رزگار محه‌مه‌د) له‌ژێر سه‌رپه‌ر‌شتی ده‌زگای زانیاری، كاری كردووه‌ بۆ لایه‌نێكی بیانی!

ئێمه‌ له‌م بوارانه‌دا، باش ده‌زانین كه‌ یه‌كێتی و (ده‌زگای زانیاری)، بوختانی وا هه‌ڵناگرێت. ئه‌م كارانه‌ ئه‌گه‌ر بكرێن، ئه‌وا له‌ خودی‌ نوسه‌رانی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایش‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌. بۆیه‌ نه‌ ئاسایش و نه‌ پاراستنی پارتی، به‌ شایانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ نازانین، چونكه‌ تازه‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیش شاره‌زای گوفتار و كرداری نابه‌جێیانن. به‌ڵام كه‌سی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارده‌كه‌ین‌ له‌م په‌لاماره‌ی بۆ سه‌ر ناوبانگی ده‌زگاكه‌مان، ده‌ستی دراوه‌تێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو‌ تا ئێستا و به‌نایاسایی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگاكانی ئاسایش و هه‌واڵگری هه‌رێمشه‌، به‌مافی ده‌زگاكه‌مانی ده‌زانین كه‌ راسته‌وخۆ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م‌ و، هه‌ر كه‌سێكی تر تۆمار بكه‌ین كه‌ بێ به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو، هه‌وڵی له‌كه‌داركردنی پیرۆزییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بدات. بۆ رای گشتی خه‌ڵكی كوردستانیش چه‌ند خاڵێك راده‌گه‌یه‌نین:

١. ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناوه‌ڕۆكی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر له‌سه‌ر (ده‌زگای زانیاری) ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌. ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاسایشی هه‌ولێر‌، درۆ و ده‌له‌سه‌ و پیلان و شه‌ڕی سیاسییه‌ و هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه‌. ده‌زگای زانیاری نه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ناسن و،‌ نه‌ به‌هیچ لایه‌نێكی تری ناوخۆیی یان بیانییان ناساندوه و‌، نه‌كاری له‌وجۆره‌شیان لێده‌وه‌شێته‌وه‌. ئه‌وه‌ ئاسایشه‌كه‌ی هه‌ولێره‌ كه‌ له‌و كارانه‌ شاره‌زایه‌. ئه‌وانن هه‌مو جارێك، له‌كاتی قه‌یرانێكدا، بابه‌تێك دروست ده‌كه‌ن، له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌، سیناریۆ و دانپێدانانی جیاجیایان پێ به‌رهه‌م ده‌هێنن و، خه‌ڵكی بێ تاوان وه‌كو تاوانبار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن.‌ له‌مه‌شدا به‌ دووری نازانین، بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك و بیربردنه‌وه‌ی قه‌یرانی حوكمڕانیی و هه‌وڵه‌ نهێنییه‌كان بۆ پاشه‌كه‌وتكردنه‌وه‌ی مووچه‌، سیناریۆكانی سه‌رده‌شت عوسمان و قوربانییه‌كانی تر، دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌. روونكردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی (رۆژگار رزگار)یش، كه‌ پاش رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایش بڵاویان كردۆته‌وه‌، هه‌مان بۆچوون پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌.

٢. ئاژاسی زانیاری، له‌چوارچێوه‌ی (ئاژانسی پاراستن و زانیاری \ زانیاری) هه‌رێمی كوردستان دا، ده‌زگایه‌كی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانه‌ و سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌، كه‌ خودی مه‌سرور بارزانی ماوه‌یه‌ك راسته‌وخۆ سه‌رپه‌ره‌شتیاری بووه‌. بۆیه‌ هه‌ر جوڵه‌یه‌ك كرابێت، دیاره‌ (مه‌سرور بارزانی) ئاگاداری بووه‌. ئه‌گه‌ریش ئاگادار نه‌بووبێت، هه‌ڵبه‌ت ناوبراو، شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌ نه‌بوه‌ و نه‌یتوانیووه‌ ئاگاداری كاروباری رۆژانه‌ی دامه‌زراوه‌كانی بێت.

٣. ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌كرد ئاسایشه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م كاته‌دا، له‌جیاتی چه‌واشه‌كردن، به‌دواداچوونی كردبا بۆ ئه‌و (٢٥٠) ملیۆن دۆلاره‌ی كه‌ قووتی میلله‌ته‌كه‌مانه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی وزه‌ی روسیاوه، به‌ به‌رتیل دراوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت. له‌م دۆخه‌ ناخۆشه‌دا، كه‌ به‌ناوی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هه‌ڕه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، خه‌ریكه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانمان‌ ده‌خه‌نه‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌پۆلێكی تری بڕین و برسێتی،‌ پێویستبوو ئاسایشی هه‌ولێر، ناوی ئه‌و كوڕه‌ ئاشكرا بكات كه‌ (٢٥٠) ملیۆن دۆلار به‌رتیلی وه‌رگرتوه‌ تا غاز و نه‌وتی كوردستان و ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی سلێمانی، بۆ كۆمپانیایه‌كی بیانی هه‌ڕاج بكات. ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رتیله‌كه‌ی وه‌رگرتوه‌، لای ئێمه‌ پارێزراوه‌ و، ئه‌گه‌ر بێده‌نگییمان لێ كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌مه‌زیاتر به‌ هه‌واڵی ناخۆش نیگه‌ران نه‌كرێن، و ده‌رفه‌تێكیش بدرێت به‌ ئاسایشی هه‌ولێر ناوه‌كه‌ ئاشكرا بكات. له‌م كاتی قاتوقڕییه‌دا، له‌جیاتی تۆمه‌ت دروستكردن بۆ (ده‌زگای زانیاری)، ئه‌ركی ئاسایشی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ به‌ خه‌ڵكی كوردستان بڵێت ئه‌و (٢٥٠) ملیۆن دۆلاره‌ لای كێیه‌.

٤. ئێمه‌ له‌ (ده‌زگای زانیاری)، له‌پێناو پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان، گوێمان به‌ هه‌ڵوێست و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر نه‌داوه‌ و، هه‌ركات هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیمان له‌سه‌ر پایته‌ختی كوردستان درك پێ كردبێت، ئاگادارمان كردوون. به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین جار زانیاری گرنگمان پێداون له‌سه‌ر بوونی كردوه‌ی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر، و هه‌موو جارێك به‌هۆی ئه‌و زانیارییانه‌، كه‌ به‌شه‌ونخوونیی تێكۆشه‌رانی (ده‌زگای زانیاری) به‌ده‌ستهاتوون، هه‌ولێر و ئاسایشه‌كه‌ی پارێزراوه‌. به‌داخه‌وه‌، جارێكیش كه‌ هۆشدارییه‌كه‌ی ئێمه‌یان له‌سه‌ر بوونی كرده‌وه‌یه‌ك به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرت، كاره‌سات روویدا. وێڕای ئه‌م راستیانه‌، هیچ كات ئاسایشه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ماندونه‌بوونێكیشی لێ نه‌كردین.

٥. ده‌زگای زانیاری له‌ مێژووی دره‌وشاوه‌ی خۆی دا،‌ سه‌دان شه‌هید و قوربانیی داوه‌ له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامیی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان. له‌بیری سه‌رۆكی حكومه‌تدا ماوه‌‌ ئه‌و شه‌وه‌ی داعش له‌ هه‌ولێر نزیك بۆوه‌، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری‌ هاته‌ هه‌ولێر و دڵنه‌وایی كاك مه‌سروری دایه‌وه‌ و وتی "مه‌ترسن ئێمه‌ پارێزگاریتان لێ ده‌كه‌ین". وه‌ڵامی ئه‌و پارێزگارییه‌ ئه‌وه‌ نه‌بوو، ئێستا تۆمه‌تمان بۆ دروست بكه‌ن!

٦. بۆ ئاگاداریی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان، هه‌موو كادر و كارمه‌ندانی (ده‌زگای زانیاری) و (ده‌زگای دژه‌ تیرۆر)، له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌ڕه‌چاوكردنی پێویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌بواری ته‌ندروستی، له‌ مانگی رابردۆوه‌‌، نیوه‌ی موچه‌ی خۆیان به‌خشیوه‌ به‌ كاری خێرخوازی بۆ بیناكردنی نه‌خۆشخانه‌ و پێداویستییه‌كانی و، (رێكخراوی مام)، بێ جیاوازی له‌ ناو هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، سه‌رقاڵی دابینكردنی پێداویستییه‌كانن بۆ خه‌ڵكی كوردستان.

٧. دوای ئه‌م په‌لاماره‌ ناوه‌خته‌، ئیتر‌ ئێستا به‌ روونی ده‌ركه‌وت‌، كه‌ وه‌كچۆن خۆدی سه‌رۆكی حكومه‌ت، حكومه‌تێكی فاشیل به‌ڕێوه‌ ده‌بات،‌ داموده‌زگاكانیشی كه‌ له‌رابردو سه‌ربه‌ئه‌و بوون، خه‌ڵكانێكی فاشیل به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن كه‌ هیچ هه‌ستێكی به‌رپرسیارێتییان نییه‌ و تاكه‌ ئینتمایه‌ك كه‌ هه‌یانبێت ته‌نها ئینتمایه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌، ئه‌وانه‌ش كه‌ نه‌چوونه‌ته‌ ژێر باری بنه‌ماڵه‌، له‌ بواره‌كه‌ی خۆیاندا چه‌ند به‌زر و دڵسۆز و شاره‌زاش بووبن، دووریان خستونه‌ته‌وه‌، كه‌ ئێمه‌ به‌ توندی ئه‌م‌ رفتار و شێوازی كاركردنه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و قبوڵی ناكه‌ین.

وته‌بێژێك به‌ناوی ده‌زگای زانیاری
١٩ ی ٣ی ٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©