ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێت بۆ زانیاری لەسەر سەرکردەیەکی عێراقی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێت بۆ زانیاری لەسەر سەرکردەیەکی عێراقی

ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێت بۆ زانیاری لەسەر سەرکردەیەکی عێراقی

پرس میدیا 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بڕی 10ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە هەر کەسێک زانیاری لەسەر سەرکردەیەکی باڵای حزبولای عێراقی ئاشکرابکات. 

وه‌زارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، شێخ محەمەد ئەلکەوسەرانی، سەرکردەی باڵای حزبوڵای عێراقی، ئەرک و فەرمانەکانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ئەستۆ گرتووە، کە پێشتریش یەکێک بووە لە هاوڕێ نزیکەکانی. 

هه‌ر‌وه‌ها وه‌زارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای كردووه‌، كه‌ ئەلکەوسەرانی ئەجێندای "گروپێک لە پەرلەمانی ئێران" لە عێراق بەڕێوە دەبات، بۆیە لەلایەن ئەمریکاوە کراوەیە لیستی تێرۆرەوە. 

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەک بەخشیش دەدرێته‌ هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەلکەوسەرانی به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا بدات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©