نزیكەی 100 هاوڵاتی لەهیندستانەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نزیكەی 100 هاوڵاتی لەهیندستانەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان

نزیكەی 100 هاوڵاتی لەهیندستانەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان


پرس میدیا

نزیکەی 100 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە لە هیندستان گیریان خواردبوو گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوە گیریان خواردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە هەوڵ و کۆششی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی عیراقی فیدڕاڵ و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا نزیکەی 100 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتی هیند گیریان خواردبوو گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم هاووڵاتیانە کە زۆربەیان بۆ چارەسەری نەخۆشی و کاری بازرگانی سەردانی وڵاتی هیندیان کردبوو ئەمڕۆ بە سەلامەتی گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە تەواوی رێکارەکانی پشکنین و کەرەنتینیان بۆ دەکرێ. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، پێشتریش فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە رایگەیاندبوو، کە دوای وەستانی گەشتە ئاسمانیەکان زۆر لەو هاووڵاتیانەی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزشکی یان بۆ خوێندن یان وەکو گەشتیار لەدەرەوەی وڵات بوون و پێویست بوو بگەڕێنەوە، لەچوارچێوەی پلانێکی تۆکمە و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ توانیمان ئاسانکاری بۆ ژمارەیەکی بەرچاو بکەین و لە هەوڵی بەردەوامیشدا دەبین بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانەی پێویستە بگەڕێنەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©