لەسەر كەمكردنەوەی 10 ملیۆن بەرمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا رێكه‌وتن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەسەر كەمكردنەوەی 10 ملیۆن بەرمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا رێكه‌وتن

لەسەر كەمكردنەوەی 10 ملیۆن بەرمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا رێكه‌وتن

پرس میدیا 

وڵاتانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ئه‌ندامانی ‌رێكخراوی ئۆپێك رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قەبارەی بەرهەمهێنانی نه‌وت به‌نزیكه‌ی بڕی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا. 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، له‌كۆیوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ودا، رێکخراوی ئۆپیک و روسیا و مەکسیک و چەند وڵاتێکی دیکەی بەرهەمهێنەری نەوت رێککەوتون لەسەر کەمکردنەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی لەسەدا 10 لە رۆژێكدا. 

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکردووه‌، كه‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی ئۆپیک پلەس رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت بە تێکرایی 9 ملیۆن و 700 هه‌زار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە مانگی ئایار و حوزەیرانی داهاتودا. 

هاوكات خالید ئەلفازل، وەزیری نەوتی ئیمارات لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاندووه‌ 
"ئەمڕۆ رێککەوتین له‌سه‌ر بەرهەمهێنانی نه‌وت بە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا، لە رێکەوتی یەکی ئایاری ئەمساڵیشه‌وه‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌". 

چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌م رێكه‌وتنه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌بێت، كه‌ له‌ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 30 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©