لەسەر مووچەی فەرمانبەران11 پەرلەمانتار داوای بانگهێشتكردنی مەسرور بارزانی بۆ پەرلەمان دەكەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەسەر مووچەی فەرمانبەران11 پەرلەمانتار داوای بانگهێشتكردنی مەسرور بارزانی  بۆ پەرلەمان دەكەن

لەسەر مووچەی فەرمانبەران11 پەرلەمانتار داوای بانگهێشتكردنی مەسرور بارزانی بۆ پەرلەمان دەكەن


پرس میدیا 


11 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاكانی پەرلەمانی كوردستان داوای ئەنجامدانی دانیشتنێكی پەرلەمان لەسەر مووچەی فەرمانبەران و بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت دەكەن. 

لەیاداشتی ئەو پەرلەمانتارانە هاتووە، پاڵپشت بە ماددەی ٦٦، بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئێمە ژمارەی یاسای ئەندامانی پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە، داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسای ئەنجام بدات.

باسیان لەوەشكردووە، دانیشتنەكە، دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار بۆ پەرلەمان و دۆزینەوەی هەرچی زووە چارەسەر بۆ موچەی فەرمانبەران.

دەقی راگەیەندراوەكە: 
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان -عێراق
‎بابەت/ ئەنجامدانی دانیشتن

‎پاڵپشت بە ماددەی ٦٦، بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئێمە ژمارەی یاسای ئەندامانی پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە، داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسای ئەنجام بدات، دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار بۆ پەرلەمان و دۆزینەوەی هەرچی زووە چارەسەر بۆ موچەی فەرمانبەران.

‎چونكە ناكرێت حكومەت موچەی فەرمانبەران نەداو دۆخی هاوڵاتی بەوجۆرە لە ئاستێكی خراپدابێت و پەرلەمان كۆنەبێتەوە بێدەنگی هەڵبژێرێت.

‎دیاری ئەنوەر حمە ڕەحیم
‎سۆران عومەر
‎سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
‎ئەبوبەكر عومەر عبدللە( هەڵەدنی)
‎جەلال محمد
‎هلز احمد محمد
‎سیروان بابان
‎ڕوپاك احمد
‎مەم بورهان قانع
‎سیپان ئامێدی
‎گۆران عمر علی



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©