122 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

122 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت

122 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت


پرس میدیا
ئەمڕۆ 122 ساڵ بەسەردەرچوونی‌ یەکەمین رۆژنامەی کوردیدا تێپەڕدەبێت و ئەمساڵیش بەهۆی‌ مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی‌ خۆپارێزی‌، هیچ چالاکییەک لە هەرێم بەڕێوەناچێت.

رۆژنامه‌ی كوردستان یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی ئه‌هلی كوردییه‌ و یه‌كه‌م ژماره‌ی له‌ 22ی نیسانی ساڵی 1898 به‌ هه‌وڵی میقداد میدحه‌ت به‌درخان و جه‌لاده‌ت به‌درخان له‌ قاهیره‌ی وڵاتی میسر ده‌رچووه‌.

رۆژنامه‌ی كوردستان له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ و له‌ پێنج وڵات و شوێنی جیا به‌ چوار لاپه‌ڕه‌ی ، 31 ژماره‌ی لێده‌رچووه‌.

‌ ژماره‌ 1 تا5 ی له‌لایه‌ن میقداد مه‌تحه‌ت به‌درخانه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ 6 تاوەكو31 كه‌ كۆتا ژماره‌یه‌تی له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی برایه‌وه‌ ده‌رچووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ هیچ شوێنێكی جێگیری نه‌بووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك، ژماره‌ 1-5 ی له‌ قاهیره‌ و ژماره‌ 6-19 له‌ جنێف و ژماره‌ 20-23 دووباره‌ له‌ قاهیره‌ و ژماره‌ 24 له‌ له‌نده‌ن و ژماره‌ 25-29 له‌ فۆڵكستن و 30-31 دووباره‌ له‌ جنێف چاپكراوه‌.

به‌هۆی خراپی ره‌وشی سیاسی و ئابووری ئه‌و كاته‌، نه‌توانراوه‌ درێژه‌ به‌ ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه‌ بدرێت  هه‌ر بۆیه‌  ته‌نها 31 ژماره‌ له‌ رۆژنامه‌كه‌ ده‌رچووه‌.

ژماره‌ 19ی رۆژنامه‌كه‌ تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام، سه‌رجه‌م ژماره‌كانی تری دووباره‌ له‌ چاپدراونه‌ته‌وه‌ و پارێزراون.

لەدوای ئەو مێژووەشەوە تا ئێستا سەدان ڕۆژنامە و گۆڤار بە زمانی کوردی دەرچوون، کە هەندێکیان بەهۆی بارودۆخی سیاسی و فشارەوە لەکار کەوتوون و هەندێکی تریشیان بەهۆی باری دارایی یان کەمی خوێنەرانیان داخراون.

بەدرێژایی مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیش کە سەدان نوسەر و ڕۆژنامەنووس بەشداریان لە گەشەپێدانی ڕۆژنامەوانی کوردیدا کردووە.

ڕۆژنامەگەریی کوردی بەدرێژایی مێژووی سەرهەڵدانی تا ئەمڕۆ سەنتەرێکی توێژینەوە و ئەرشیفی نیە، زۆربەی ڕۆژنامە وچاپەمەنیە کوردییە کۆنەکانیش لە ئەرشیف و کتێبخانەکانی وڵاتانی بیانی پارێزراون، هەوڵەکانیش بۆ بەدەستهێنانیان تاکە کەسی بوون.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©