ته‌ندروستی ئێران: 125 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ته‌ندروستی ئێران: 125 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

ته‌ندروستی ئێران: 125 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

پرس میدیا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لەماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 125 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو هه‌روه‌ها هەزارو 837 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. 

کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 837 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەوەش کۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە 70 هەزار و 29 کەس". 

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد "هه‌ر لەماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 125 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە چوار هەزار و 357 کەس". 

کیانوش جیهانپور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌تاوه‌كو ئێستا 36 هەزار و 967 تووشبوو ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©