له‌پارێزگایه‌كی عێراق 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

له‌پارێزگایه‌كی عێراق 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركرا

له‌پارێزگایه‌كی عێراق 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركرا

پرس میدیا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی زیقاڕ، تۆماركردنی 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ پارێزگاكه‌دا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ پشكنین بۆ 49 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌. 

عه‌بدولحسێن جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی زیقاڕ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی بۆ تاقیگه‌ی گشتی به‌غدا ره‌وانه‌یان كردبوو، ژماره‌یان 49 پشكنین بووه‌. 

هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه‌ "له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 12كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان". 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی زیقاڕ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه‌ سه‌رجه‌م تووشبووه‌كان له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكيدان و باری ته‌ندروستیان جێگیره‌. 

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، كۆی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ 784 حاڵه‌ت، 54 توشبوویان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌روه‌ها 202 تووشبوویان چاكبونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©