15 پەرلەمانتار داوا دەكەن پارتی و یەكێتی گرژیی و ئاڵۆزییەكانی نێوانیان هێوربكەنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

15 پەرلەمانتار داوا دەكەن پارتی و یەكێتی گرژیی و ئاڵۆزییەكانی نێوانیان هێوربكەنەوە

15 پەرلەمانتار داوا دەكەن پارتی و یەكێتی گرژیی و ئاڵۆزییەكانی نێوانیان هێوربكەنەوە


پرس میدیا 

15 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان لە بەیاننامەیەی هاوبەشدا داوا دەكەن، پارتی و یەكێتی گرژیی و ئاڵۆزییە میدیایی و سیاسییەكانی نێوانیان هێوربكەنەوە  دەشڵێن، ترسمان هەیە لەم دۆخە هەستیارەدا، كە ئەم گرژییانە ببنە هۆی دروستكردنی هەڕەشەی گەورەتر و مەترسیی زیاتر بۆ سەر ئارامیی هەرێمەكەمان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ئەو پەرلەمانتارانە كە تیایدا هاتووە، ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، داوا لە سەركردایەتیی پارتی و یەكێتیی دەكەین (كە بەرپرسیارن لە حكومڕانیی ئەم هەرێمە)، گرژیی و ئاڵۆزییە میدیایی و سیاسییەكانی نێوانیان هێوربكەنەوە و ترسمان هەیە لەم دۆخە هەستیارەدا، كە گەلەكەمانی پێدا تێپەڕدەبێت و هێشتا هەڕەشەكانی ڤایرۆسی "كۆرۆنا" بەردەوامن، ئەم گرژییانە ببنە هۆی دروستكردنی هەڕەشەی گەورەتر و مەترسیی زیاتر بۆ سەر ئارامیی هەرێمەكەمان.



ئاماژەیان بەوەشداوە، " بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە، پێویستی بە هەڵوێستی جوامێرانە و نیشتمانپەروەرانەیە و نابێت چیتر هێزی سەربازیی لە دەستی حزب دا بێت و جوڵاندنیان ببنە هۆی هەڕەشە بۆ سەر دۆخی ئارامی هەرێمەكەمان. 

باسیان لەوەشكردووە، " سەرەڕای ئەوەی داوادەكەین بە پەلە دۆخەكە هێوربكرێتەوە، پەرلەمانی كوردستان-یش هەڵوێستێكی یەكگرتوی لەمبارەیەوە هەبێت و سەرۆكایەتیی حزبە پێكهێنەرەكانی حكومەت و ئۆپۆزسیۆن-یش، كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدەن و كۆتایی بەم دۆخە نەخوازراوە بهێنن .

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی ئەو پەرلەمانتارانە هاتووەن"  هەر لایەنێكیش بەدەم ئەم بانگەوازەمانەوە نەیەت، بەرپرسیارێتیی تەشەنەسەندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەی روبەرودەبێتەوە.

ناوی پەرلەمانتارەكان :
1- مەم بورهان قانع.
2- یاسین خدر تەها.
3- سیروان بابان.
4- سەرچنار ئەحمەد مەحمود.
5- ئەبوبەكر عومەر عەبدولڵا (هەڵەدنی).
6- شیرین ئەمین.
7- دیاری ئەنوەر.
8- روپاك ئەحمەد.
9- د. ئیسماعیل عەلی تەها سگیری.
10- موسلیم عەبدولڵا قەسرێ‌.
11- هەلز ئەحمەد محەمەد.
12- گوڵستان سەعید.
13- شایان كاكە صاڵح.
14- گۆران عومەر عەلی.
15- د. محێدین حەسەن یوسف

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©