ئێران؛ 158 كه‌سی دیكه‌ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران؛ 158 كه‌سی دیكه‌ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

ئێران؛ 158 كه‌سی دیكه‌ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

پرس میدیا 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له‌ 2هه‌زار حاڵه‌تی نوێی توشبون و 158 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون. 

کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگەیاند "لە 24 کاتژمێری رابردوودا 2هەزار و 560 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش كۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 55 هەزار و 103کەس". 

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوێنێوە 158 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردون گەیشتووەتە 3هەزار و 452 کەس". 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رونیشیکردەوە، تاوه‌كو ئێستا 19 هەزار و 736 توشبوی وڵاتەکەی چاكبوونه‌ته‌وه‌و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. 

هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌بو فه‌زڵ ئه‌بو تورابی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران تووشبوونی خۆی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌وه‌ش كۆی گشتی په‌رله‌مانتارانی ئێران كه‌ توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون گه‌یشته‌ 23 په‌رله‌مانتار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©