به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحوله‌وه‌ 16 كه‌س گیانیان لەدەستدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحوله‌وه‌ 16 كه‌س گیانیان لەدەستدا

به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحوله‌وه‌ 16 كه‌س گیانیان لەدەستدا

پرس میدیا 

له‌ وڵاتی پیرۆ 32 كه‌س به‌هۆی خواردنی كحول ژه‌هراوی بون، بەهۆیەوە 16 کەسیان گیانیان لە دەستدا. 

ئاژانسی ئه‌ندینای فه‌رمی پیرۆ بڵاویكرده‌وه‌ "شه‌وی رابردوو 32 كه‌س به‌هۆی ژه‌هراوی بوونه‌وه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌گارایس، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ مادده‌ی كحولیان وەک چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەکاریانهێناوەو ژه‌هراوی بوون". 

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکردوە "كه‌ 16 کەس لەوانەی مادده‌ی كحولیان خواردووه‌ته‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 15 كه‌سی دیكه‌شیان له‌ ژێر چاودێریدا ماونه‌ته‌وه‌، كه‌سێكیشیان چاكبووه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتووه‌". 

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پیرۆ، هه‌زار و 600 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ تۆمار كراون، 61 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©