پارێزگاری هه‌ولێر: له‌دوای 16ی مانگ ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارێزگاری هه‌ولێر: له‌دوای 16ی مانگ ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

پارێزگاری هه‌ولێر: له‌دوای 16ی مانگ ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

پرس میدیا

پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند، پلانیان بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان لە پارێزگای هەولێر داناوە و رۆژی 16ی مانگ رایدەگەیه‌نن. هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 1000 پشکنینی کۆرۆنا نێگەتیڤ دەرچوون. 

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر به‌تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاندووه‌ "پێمان ناوەتە قۆناخێکی نوێ، ئەو دۆخەمان تێپەڕاند کە لە چەند رۆژی رابردوو بەسەر چەند گەڕەکێکی شاری هەولێردا هات بەهۆی چەند پرسەیەکەوە، کۆنترۆڵی دۆخەکە کراوە، ماوەی سێ رۆژە تەنها یەک تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنامان هەبووە. لە ماوەی 24 کاژێری رابردووش لە کۆی ئەنجامدانی 989 پشکنین هیچ حاڵەتێکی پۆزەتیڤ تۆمار نەکراوە". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا " دۆخێکی سەخت تێپەڕێندراوە و ئێستا دۆخەکە بەرەو باشتر دەڕوات، بەڵام دەڵێ ئەوە بەو مانەیە نایەت کە ئەو کەرەنتینەیە بە یەکجاری بشکێنین و دۆخەکە وەکو جارانی لێبکەینەوە، بۆ نموونە هێشتا لە تورکیای دراوسێمان رۆژانە بە هەزاران حاڵەت تۆماردەکرێت، بە هەمان شێوە لە ئێران و عێراقیش جێگەی ئەمان نییە، بۆیە دەبێت بە هەستیاری و لەسەرخۆیی هەنگاو بنێین". 

فرسه‌ت سۆفی ئاشكراشی كرد "هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ و ئاساییکردنەوەی ژیان بەشێوەیەکی یەکجارەکی، رەنگە لە ئەنجامدا باجەکەی بدەین، بۆیە دەبێت بەشێویەکی رێک و پلان بۆ داڕێژراو کە خەریکین و لە 16ی مانگ رایدەگەیێنین، دەرفەتێکی نوێ بۆ ژیان دەڕەخسێنین". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©