قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا 18ی مانگ درێژ ده‌كرێته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا 18ی مانگ درێژ ده‌كرێته‌وه‌

قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا 18ی مانگ درێژ ده‌كرێته‌وه‌

پرس میدیا 

ئاژانسی فه‌رمی عێراق له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستییه‌وه‌ ئاشكرای ده‌كات، بڕیاردراوه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 18ی مانگ درێژبكرێته‌وه‌. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی به‌ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاندوه "لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌و بڕیاریداوه‌، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ تا 18ی ئه‌م مانگه‌ درێژبكرێته‌وه‌". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ بڕیاردراوه‌ كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقیانه‌ بكرێت كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات گیریانخواردوه‌و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیان كه‌ره‌نتین بكرێن. 

هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، بڕیاریشدراوه‌ كه‌ قه‌ره‌بووی ئه‌و خێزانانه‌ بكرێته‌وه‌ به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ زیانیان به‌رده‌كه‌وێت. 

به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆناو به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، حكومه‌تی عێراق له‌ 17ی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه‌، به‌چه‌ند قۆناغێك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی تا 11ی ئه‌م مانگه‌ راگه‌یاند. 

تاوه‌كو ئێستا هه‌زارو 31 كه‌س له‌عێراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 64 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 344 كه‌سی دیكه‌شچاكبونه‌ته‌وه‌.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©