ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاوکرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاوکرایەوە

ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاوکرایەوە

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە. 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 

راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 

ژمارە (٤٧) 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە: 

1. کەرەنتین 

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (٦٨٥٠) هاووڵاتی بوون لە (٣٣) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٢٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٤١) لە هەولێر، (٤٦) لە سلێمانی، (٣٥٦) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە راپەرین، و (٥٦٢٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٩) هاووڵاتی. 

2. پشکنین 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٠٥) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤١٨) هەولێر، (١٨٥) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك. 

دەرەنجام (١) تووشبووی نوێ تۆمارکراوە بەم شێوەیەی خوارەوە:- 

· پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٦٥) ساڵ کە دانیشتووی شاری سلێمانی یە، دوای هەڵگری چەند نەخۆشیەکی کوشندە و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی سپارد. 

3. ئاماری گشتی 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٢٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (١٤٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

وەزارەتی تەندروستی 

حکومەتی هەرێمی کوردستان 

١١ی نیسانی٢٠٢٠ 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©