وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند


پرس میدیا 


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردوو كۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٩٦) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤١١) هەولێر، (٤٨١) سلێمانی، (٣٠٤) دهۆك لەدەرئەنجامدا یەك توشبوو تۆماركراوە كە پیاوێكی تەمەن 65 ساڵی دانیشتووی دەربەندیخانە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 
ژمارە (٥٠(

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٧٣٨٦) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١١٥٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٣٩٠) لە هەولێر، (٥٤) لە سلێمانی، (٦٩٠) لە دهۆك، (٦) لە گەرمیان، (١٨) لە ڕاپەرین، وە (٦٢٢٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٧٠) هاووڵاتی.

2. پشکنین 
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٩٦) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤١١) هەولێر، (٤٨١) سلێمانی، (٣٠٤) دهۆك.
دەرەنجام یەك تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکرا

پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٦٥) ساڵ کە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣١) تووشبوو،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (١٩٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 وەزارەتی تەندروستی               
حکومەتی هەرێمی کوردستان   
          ١٤ی نیسانی٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©