وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە هیچ تووشبوویەک تۆمارنەکراوە. 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٥٤)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٧٩٠٤) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٠٧) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٥٣٠) لە هەولێر، (٩١) لە سلێمانی، (٧٥٧) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٤٩٧) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (١٣٢) هاووڵاتی.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (١١٧٢) پشكنین ئەنجام دراوە، (١١٤) هەولێر، (٣٩٠) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٥٦) ڕاپەرین،(٢١٢) سۆران. دەرەنجام هیچ تووشبووێكی نۆێ لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكرا.

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٣٣٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٢٥٠) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی

حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٨ی نیسانی٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©