ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای ده‌كات، لەماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 168 كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 93 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. 

كیانوش جیهانپور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، رایگەیاند "لەماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 168 كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته‌ 88 هەزار و 194 حاڵەتی تووشبوون". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "هه‌ر لەماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 93 تووشبوو گیانیان لەدەستداوەو كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج هەزار و 574 كەس. 

هاوكات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكراشی كردووه‌، باری تەندروستی سێ هەزار و 121 تووشبوو ناجێگیرە و 66 هەزار و 596 تووشبووش چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©