وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند

پرس میدیا 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له‌ هه‌زار و 700 پشکنین ئەنجامدراوە، كه‌ ده‌ره‌نجامی 11 پشكنین پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌. 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٧٠٦) پشکنین ئەنجام دراوە، دەرەنجام ١١ تووشبووی نوێ له‌پارێزگای هه‌ولێر تۆمارکراوه‌. 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ 10 تووشبوو لە قەزای سۆران دەستنیشانکران، سێ پیاو و چوار ئافرەت و سێ منداڵ کە بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووێکی پێشوون. هاوكات تووشبوویه‌كی دیكه‌ کە ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵ دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو. 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٦٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 


ده‌قی گەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 

ژمارە (٦٤) 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە: 

1. کەرەنتین 

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٩١٩٦) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٦٠٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٥٧٢) لە هەولێر، (٢٥٩) لە سلێمانی، (٧٣٠) لە دهۆك، (٤١) لە ڕاپەرین، وە (٧٥٩٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٦٥) هاووڵاتی. 

2. پشکنین 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٧٠٦) پشکنین ئەنجام دراوە، (١١٢١) هەولێر، (١٥٨) سلێمانی، (٣٠٠) دهۆك، (٢٥) هەڵەبجە،(١٢) ڕاپەرین، (٩٠) سۆران. دەرەنجام (١١) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە: 

• پارێزگای هەولێرە(١١) پۆزەتیڤ: 

o (١٠) تووشبوو لە قەزای سۆران دەستنیشانکران، سێ پیاو و چوار ئافرەت و سێ منداڵ کە بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووێکی پێشوون. 

o (١) تووشبوو کە ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵ دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو. 

3. ئاماری گشتی 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٦٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

وەزارەتی تەندروستی 

حکومەتی هەرێمی کوردستان 

٢٨ی نیسانی٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©