لەسەر ناردنی پشكی هەرێم 25 پەرلەمانتار سكاڵا لەدژی فوئاد حوسێن تۆماردەكەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەسەر ناردنی پشكی هەرێم 25 پەرلەمانتار سكاڵا لەدژی فوئاد حوسێن تۆماردەكەن

لەسەر ناردنی پشكی هەرێم 25 پەرلەمانتار سكاڵا لەدژی فوئاد حوسێن تۆماردەكەن


پرس میدیا

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق لەفراكسیۆنە جیاجیاكان سكاڵایه‌ك دژ به‌ فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كه‌ن .

به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە و‌ واژۆی 25 په‌رله‌مانتاری عێراقی له‌سه‌ره‌، سكاڵایه‌ك دژ به‌ فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.

‌ به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ "فوئاد حوسێن و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی به‌ئه‌نقه‌ست دارایی گشتییان به‌هه‌ده‌رداوه‌ و زیاتر له‌ شه‌ش ترلیۆن دیناریان ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه‌، له‌كاتێكدا هه‌رێم پابه‌ندی یاسای بودجه‌ نه‌بووه‌".

هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ باس لەوەدەكەن"حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگریده‌كات له‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی وردبینی له‌ حساباتی كۆتایی ساڵی هه‌رێمی كوردستان بكات".

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©