ژوری ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ژوری ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

ژوری ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد


پرس میدیا 

ژوری ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان 30 بڕیاری نوێی ده‌ركرد و رایگەیاند، وێڕای به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌شێك له‌ دوكان و بازاڕه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌. 

لە راگەیەندراوێکدا ژوری ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئەمڕۆیاندا باس له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو رێكخستنه‌وه‌ی ناوشار و پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان کراوه‌ و تیشك خرایەوه‌ته‌سەر جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوڵاتیانی کراوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پابه‌ندبونیان به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان. 

هه‌روه‌ها له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، وێڕای به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌شێك له‌ دوكان و بازاڕه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌. 


ده‌قی راگه‌یه‌نڕاوه‌كه‌... 


به‌یانی ئه‌مڕۆ (13ی نیسان) به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی، ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوه‌وه‌ و چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد. 

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوشار و پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان و هه‌روه‌ها سوپاسی هاوڵاتیانی كرد له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ندبونیان به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و هه‌روه‌ها سوپاسی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و كارمه‌ندانیشی كرد له‌به‌رامبه‌ر راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌. 

هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه‌، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌ك خۆی تا (16ی نیسانی 2020) ده‌مێنێته‌وه‌. 

دوای گفتوگۆی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه‌ دران. 

بڕیاره‌كان: 

یه‌كه‌م: نانه‌واخانه‌ و ماركێته‌كان له‌ كاتژمێر (6)ی به‌یانی بۆ(6) ی ئێواره‌ ده‌كرێنه‌وه‌.
دووه‌م: ریكخراوه‌كانی un و ریكخراوه‌ خێرخوازییه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانه‌وه‌ ریگایان پیده‌دریت بۆ دابه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی له‌ كاتژمیر ١٢ی نیوه‌رۆ بۆ 6ی ئیواره‌.
سییه‌م: عه‌لوه‌كان 4ی به‌یانی بۆ 6 ی ئیواره‌ كراوه‌ ده‌بێت. به‌جۆرێك میوه‌ و سه‌وزه‌ فرۆشه‌كان له‌ كاتژمێر (6)ی به‌یانی تا (6)ی ئێواره‌ رێگه‌یان پێده‌درێت و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌ ده‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ (6ی به‌یانی تا 5ی ئێواره‌) به‌مه‌رجێك بارهه‌ڵگره‌كان له‌ چوار ته‌ن كه‌متر نه‌بێت.
چواره‌م/ دوكانی موبایل و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت (12) ی نیوه‌ڕۆ بۆ (5) ی ئێواره‌ كراوه‌ ده‌بن.
پێنجه‌م/ رێگه‌پێدانی جوتیاران بۆ سه‌ر كێلگه‌كانیان (6)ی به‌یانی بۆ ( 6 )ی ئێواره‌ ده‌بێت به‌مه‌رجی هه‌بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمی كێڵگه‌ و باجی پیشه‌یی جوتیاره‌كه‌.
شه‌شه‌م/ هاتوچۆی (كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، صیانه‌ی ئاو) پێویسته‌ به‌پیی خشته‌ی ئیشكگری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان ده‌بێت و له‌لایه‌ن قایمقامیه‌ته‌كانه‌وه‌ مۆڵه‌تیان پێده‌درێت.
حه‌وته‌م: ده‌رمانخانه‌ و تاقیگه‌كان به‌پێی خشته‌ی ئیشكگیری به‌ره‌چاوكرنی شوینی جوگرافی و به‌ پشتگیری سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كاتی كرانه‌وه‌و داخستنیان دیاریده‌كریت.
هه‌شته‌م: ناوچه‌ی پیشه‌سازی كاتژمێر (6) ی به‌یانی تاكو (4)ی ئێواره‌ به‌پێی پێویست و به‌ شێوه‌ی كاتیی به‌ ئاگاداری قایمقامیه‌ته‌كان و له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی پیشه‌سازی مۆڵه‌تی كاركردنیان ده‌درێت به‌جۆرێك ره‌چاوی ئیش و كاری خاوه‌ن ده‌ڕاسه‌كان ده‌كرێت.
نۆیه‌م: ته‌نها رێگه‌ به‌و كارگانه‌ی بلۆك ده‌درێت كه‌ گریبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌.
ده‌یه‌م: هێنانی ماست و شیره‌مه‌نی و دابه‌شكردنیان كاتژمێر (5)ی به‌یانی بۆ (11)ی به‌یانی ده‌بێت.
یانزه‌هه‌م: غاز فرۆشی گه‌ڕۆك (6) ی به‌یانی بۆ (6)ی ئێواره‌ رێگه‌ به‌ كاركردنیان ده‌درێت.
دوانزه‌هه‌م: كۆگاكانی باناسیاو (6)ی به‌یانی بۆ (6)ی ئێوار كارده‌كه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه‌ شمه‌ك بۆ كۆگاكان ده‌گوازنه‌وه‌ له‌ چوار ته‌ن كه‌متر نه‌بێت.
سیانزه‌هه‌م : دوكانی مریشك فرۆش و فرشیارنی گۆشت له‌ (٦)ی به‌یانی بۆ (٦) ی ئیواره‌ كراوه‌ ده‌بن.
چوارده‌هه‌م: پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كاتژمێر (6)ی به‌یانی بۆ (5)ی ئێواره‌ رێگه‌ی كاركردنیان ده‌بێت.
پانزه‌هه‌م: به‌نزینخانه‌ فه‌رمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه‌ له‌ كاتژمێر (6ی به‌یانی) به‌پێی پێویست و شوێنی جوگرافی رێگه‌ی كاركردنیان ده‌درێت.
شانزه‌هه‌م: سه‌ربڕخانه‌كان كاتژمێر (12)ی شه‌و بۆ (8)ی به‌یانی كراوه‌ ده‌بن.
حه‌ڤده‌هه‌م: هاتوچۆی بازرگانه‌كان و موخلیسه‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان سنوردار ده‌كرێت و له‌لایه‌ن یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانه‌وه‌ به‌ پشتگیری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان رێگه‌یان پێده‌درێت.
هه‌ژده‌هه‌م: سه‌رتاشخانه‌ و ئارایشگه‌كانی ناو گه‌ڕه‌كه‌كان كراوه‌ ده‌بن به‌پێی پێویست و به‌ مۆڵه‌تی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت.
نۆزده‌هه‌م: جێگاكانی فرۆشتنی پێداویستییه‌كانی خانوبه‌ره‌ جگه‌ له‌ كارگه‌كانی ئه‌و پێداویستیانه‌ كراوه‌ ده‌بن له‌ كاتژمێر (8)ی به‌یانی بۆ (5)ی ئێواره‌.
بیسته‌م: دوكانی په‌راوگه‌ و چاپه‌مه‌نییه‌كان كاتژمێر (8)ی به‌یانی (5) ئێواره‌ كراوه‌ ده‌بن.
بیست و یه‌كه‌م: له‌ زاڵگه‌كانه‌وه‌ رێگه‌ ده‌درێت به‌ هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی كاڵا بازرگانییه‌كان به‌بێ رێگری كردن بۆ كۆگاكان و جمله‌ فرۆشه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
بیست و دووه‌م: رێگه‌ بدرێت بۆ هاتنی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ بارهه‌ڵگرانه‌ كه‌ له‌ چوار ته‌ن كه‌متر نه‌بێت بۆ بڕینی سه‌رجه‌م ئه‌و كاڵایانه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌ نه‌كراون له‌ كۆگاكانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكرێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ماده‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان (برنج، ساوه‌ر، شه‌كر، رۆن، فاسۆلیا، نیسك نۆك، چا، شیری منداڵ، ئارد).
بیست و سێهه‌م: دوكانی پێداویستییه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی خه‌ڵك له‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كان كراوه‌ ده‌بن كاتژمێر (8)ی به‌یانی بۆ (6)ی ئێواره‌.
بیست و چواره‌م: دابه‌شكردنی خۆراكه‌ جۆر به‌جۆره‌كان به‌سه‌ر ماركێته‌كان و دوكانه‌كان كاتژمێر (6ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره‌).
بیست و پێنجه‌م: كۆگاكانی كۆفرۆشی (جمله‌ فرۆشی) خۆراكی و نا خۆراكی رێگه‌پێدراون كار بكه‌ن كاتژمێر (6ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره‌).
بیست و شه‌شه‌م: نوسینگه‌كانی دراو و كارتی زیره‌ك دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ ناو سه‌نته‌ری شار بۆ كاتژمێر (10ی به‌یانی بۆ 3ی ئێواره‌) كراوه‌ ده‌بن.
بیست و حه‌وته‌م: سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و خواركی جۆراو جۆر رێگه‌یان ده‌درێت بێنه‌ ناو هه‌رێم به‌ مه‌رجێك بارهه‌ڵگره‌كان له‌ چوار ته‌ن كه‌متر نه‌بن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێگه‌ نادرێت هه‌نارده‌بكرێت جگه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی (چبز، پسكێت، ئاوته‌ماته‌، شیره‌مه‌نی).
بیست و هه‌شته‌م: نوسینگه‌كانی كشتوكاڵی بۆ فرۆشتنی ده‌رمانی به‌روبومی كشتوكاڵی كاتژمێر (8ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره‌).
بیست و نۆیه‌م: فرۆشگای خواردنه‌وه‌ كحوڵییه‌كان كاتژمێر (10)ی به‌یانی (6)ی ئێواره‌.
سیهه‌م: نۆرینگه‌ی ڤێتێرنێرییه‌كان له‌ كاتژمێر (8)ی به‌یانی بۆ (12)ی نیوه‌ڕۆ به‌ پێی پێویست كراوه‌ ده‌بن.


تێبینی:
یه‌كه‌م: سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی رێگه‌یان پێدراوه‌ بۆ كاركردن سه‌نته‌ری بازاڕی شاره‌كان ناگرێته‌وه‌.
دووه‌م: به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان رێگه‌ به‌ كاركردنیان ده‌درێت.
سێیه‌م: پابه‌ندبوون به‌و كاتانه‌ی بۆیان دیاریكراوه‌.
چواره‌م: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت و ناحیه‌كان چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیار ورێنماییه‌كانی سه‌ره‌وه‌ ده‌كات.


بڕیارەکان لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©