به‌به‌شداری 30 وڵات هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ كۆرۆنا پێكهێنرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

به‌به‌شداری 30 وڵات هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ كۆرۆنا پێكهێنرا

به‌به‌شداری 30 وڵات هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ كۆرۆنا پێكهێنرا

پرس میدیا 

به‌ ئه‌ندامێتی ناوه‌نده‌ پزیشكی و ئابورییه‌كانی 30 وڵات، هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكهێنرا، كه‌ ئامانجیان به‌هاناوه‌چوونی ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌كانه‌. 

گۆڤارى "لانسێت"ى زانستى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ "هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا زیاتر له‌ 70 دامه‌زراوه‌ له‌ 30 ده‌وڵه‌تى جیهان له‌خۆده‌گرێت، كه‌ زانایان، ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌كان، په‌یمانگاكان، رێكخراوه‌ قازانج نه‌ویسته‌كان، سه‌رمایه‌داران و چه‌ندین لایه‌ن و رێكخراوى تر به‌شدارن له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "ئامانج له‌هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه‌ به‌ هاناوه‌چوونی ئه‌و ناوچانه‌ى جیهانه‌، كه‌ هه‌ژارن و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیستمى ته‌ندروستییان لاوازه‌". 

هاوكات رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى پێشوازی له‌پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه‌ كردووه‌ و به‌ئه‌رێنی وه‌سفی كردووه‌ كه‌ سودێكى زۆرى ده‌بێت بۆ وڵاتانی دیكه‌. 

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ كارى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌، ئه‌فریقا، ئه‌مریكاى لاتین، خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و چه‌ندین وڵاتى ئاسیا ده‌گرێته‌وه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©