لە عێراق 34 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 لە عێراق 34 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە عێراق 34 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

پرس میدیا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی نەجەف رایگه‌یاند، 34 کەسی دیکە لە پارێزگاکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ره‌زوان كه‌نه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 34 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، كه‌ به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توشبوانی پێشووی پارێزگای نه‌جه‌ف هه‌بووه‌".

هه‌روه‌هائاماژەی بەوەشکردووە، كه‌ سه‌رجه‌م تووشبووه‌كان به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ تووشبووانی پێشوی قه‌زای مه‌شخاب، كوفه‌، گه‌ڕه‌كه‌كانی میسان، وه‌فا، ناوچه‌ی باكور هه‌بووه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف ئاشكراشیكردووه‌، كۆی تووشبووانی ڤایرۆس كۆرۆنا له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف گه‌یشتوه‌ته‌ 175 حاڵه‌ت، 49 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون چاكبوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چوار حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ تۆماركراوه‌.

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، 854 حاڵه‌تی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، 54 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ تۆماركراوه‌، هاوكات 226 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©