پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا".
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "٤ تووشبووی نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا، کە سێ پیاو و ئافرەتێکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرجەمیان دانیشتووی چەمچەماڵن و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون".
لای خۆشییەوە سەباح هەورامی بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا چاکبووەوە و بە زووترین کات رەوانەی ماڵەوەی دەکەین، هەروەها تا ئێستا ٩٥ حاڵەت لە سلێمانی چاکبوونەتەوە".
داڕشتنەوە: محمد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق