ئەنجامی 40 پشكنینی كۆرۆنا لە راپەڕاین راگەیەندرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەنجامی 40 پشكنینی  كۆرۆنا لە راپەڕاین راگەیەندرا

ئەنجامی 40 پشكنینی كۆرۆنا لە راپەڕاین راگەیەندرا


پرس میدیا: ئاوات عوسمان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین رایگەیاند،"ئەنجامی 40 پشکنینی دیكەی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕاپەڕین نێگەتیڤ دەرچون."

تەندروستی ڕاپەڕین  لەراگەیەندراوێكدا ئاماژیی بەوەكردووە، ،"لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنورەکەدا و دەستنیشانکردنی توشبوان لەڕێگەی پشکنینەوە، بەرواری 16ـ4ـ2020 ، تیمەکانمان لەتاقیگەی ناوەندی ڕاپەڕین، 40 سامپڵیان لەهاوڵاتیان وەرگرت کەزۆربەیان ئەو هاوڵاتیانەبون لە چەند ڕۆژی ڕابردو لەوڵاتی ئەڵمانیا گەڕابونەوەو لەتاقیگەی ڕاپەڕین پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا"

باسیلەوەشكردووە،"ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان، نێگەتیڤ دەرچون."

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە 337 توشبو، لەنێویاندا 4 مردن هەیە و 227 نەخۆش چاکبونەتەوە، و ئەوانی تر هەمویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©