ئێران پلانی هێرشكردنه‌ سه‌ر 400 بنكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكی ئاشكرا ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران پلانی هێرشكردنه‌ سه‌ر 400 بنكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكی ئاشكرا ده‌كات

ئێران پلانی هێرشكردنه‌ سه‌ر 400 بنكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكی ئاشكرا ده‌كات

پرس میدیا 

فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای ده‌كات، ئەگەر ئەمریكا وەڵامی بۆردومانەكەی عه‌ین ئه‌سه‌دی بدایەتەوە، ئه‌وا 400 بنكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكایان له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كرده‌ ئامانج. 

ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، بە میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگەیاندووه‌، هەڵدانی سەركەوتووانەی مانگی دەستكرد بە پشتیوانی خودا ئەنجام دراوه‌. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "ئەو زلهێزانەی ئەمڕۆ له‌جیهاندان، شكستی زۆریان هێناوە تا چوونەتە ئەوێ، بەڵام شوكر بۆ خودا ئێمە لە یەكەم تاقیكردنەوەدا سەركەوتین". 

سەبارەت بە كاردانەوەكانی ئەمریكا لەبەرانبەر چالاكییه‌كانی ئێران، ئەمیر عەلی حاجی زادە، ئاشكرای كردووه‌ "ئەو ڕۆژەی ئێمە بنكەی عەین ئەسەدمان بۆردومان كرد، پێمان وابوو ئه‌مریكا دوای ٢٠ خولەك وەڵامی ئێمە ده‌داته‌وه‌". 

جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ "ئێمە 400 بنكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكامان له‌ناوچه‌كه‌ دیاری كردبوو، كە ئەگەر به‌هێرش وه‌ڵامبداته‌وه‌، ئه‌وا ئێمه‌ ئه‌و 400 بنكه‌مان ده‌كرده‌ ئامانج و هێرشمان ده‌كرده‌ سه‌ریان". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©