وەزارەتی تەندروستی: تەنها 41 نەخۆش لەنەخۆشخانەكانی كۆرۆنا ماون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی تەندروستی:  تەنها 41 نەخۆش لەنەخۆشخانەكانی كۆرۆنا ماون

وەزارەتی تەندروستی: تەنها 41 نەخۆش لەنەخۆشخانەكانی كۆرۆنا ماون


پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لەئەنجامی پشكنینەكانیان هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەكۆرۆنا تۆمار نەكراوە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی تەندروستی هەرێم، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٣٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٣١) هەولێر، (٢٨٩) سلێمانی، (٤٥٠) دهۆك، (١١) هەلەبجە، (٥١) لە سۆران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنها 41 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی ماون. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 



سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٣٤٧) هاووڵاتی بوون ، لەئێستادا تەنها (١٥٠٤) هاووڵاتی لە لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە (٤٤٠) لە هەولێر، (١٧٦) لە سلێمانی، (٨٥٩) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٨٤٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو لە (٢٢) هاووڵاتی.



پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٣٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٣١) هەولێر، (٢٨٩) سلێمانی، (٤٥٠) دهۆك، (١١) هەلەبجە، (٥١) لە سۆران.



دەرەنجام: هیچ تووشبوویەکی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارنەکرا



ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٣٧) تووشبووە،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٢٩٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە (٤١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دا ماون.



وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).



 وەزارەتی تەندروستی              

           حکومەتی هەرێمی کوردستان  

         ٢١ی نیسانی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©