غالب محەمەد: پێویستە نرخی بەنزینی موحەسەن بكرێتە 450 دینار - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

غالب محەمەد: پێویستە نرخی بەنزینی موحەسەن بكرێتە 450 دینار

غالب محەمەد: پێویستە نرخی بەنزینی موحەسەن بكرێتە 450 دینار


پرس میدیا 

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەگەێت، کۆرۆنا مەکەنە هۆکارێ بۆ شاردنەوەی هەموشتێک و بەهۆی كەمبوونەوەی  داواكاری و خواست بۆ سوتەمەنی بە هۆی كەرەنتینەكردنی خەڵك و پابەندبونیان بەڕێنماییەکان پێویستە نرخی سوتەمەنی كەمبكرێتەوە. 


غالب محەمەد لە نوسینێكدا كەوەكو داواكاری ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم و هەرچوار پارێزگارەكەی هەرێمی كردووە دەڵێت،وەك دەزانین نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان بازرگانییە، هەر كەمبوونەوەیەك لە نرخی نەوت كاریگەری دەبیت لە سەر نرخی سوتەمەنی لەئێستاشد  داواكاری و خواست بۆ سوتەمەنی كەم بۆتەوە بە هۆی كەرەنتینەكردنی خەڵك و پابەندبونیان بەڕێنماییەکان،  چەندین وڵاتی وەك ئوردن و تونس  هتر،  نرخی سوتەمەنییان كەم كردوتەوە بۆ  (٢٠%)  لە نرخی ئێستا.

دەشڵێت، هیوادارم ئێوەش نرخی سوتەمەنی بە تایبەتی بەنزین و گاز كەم بكەنەوە هەتا (٢٠%) بەمەش لتری بەنزین محسن دەبێتە (٤٥٠)دیناری عیراقی، چونكە وەك خۆتان دەزانن ئێستا خەڵك وەزعی ئابووری باش نیە و ناكرێت لە بەر بەرژەوەندی  ( كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی سوتەمەنی و پاڵاوگەكانی قەیوان و كار  و پاڵاوگە نایاساییەكان  كە بەشێكیان لە لایەن كۆمپانیای ستێر  كە خاوەنداریتیەكەی بۆ پارتی دەگەرێتەوە لە هەولیر و دهۆك بەرێوەدەبرێت  و بەشێكی ئەم دیویش لە لایەن نۆكان و كۆمپانیاكانی یەكێتی بەرێوەدەبریت ) دەست بەرداری بەرژەوەندی هاوڵاتیان بین.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی نوسیووە كە داواتان لێدەكەم  لە بەر بەرژەوەندی گشتی كار بكەن بۆ هەرزان كردنی  بەنزین و گاز، چونكە ناكریت كاتێك نەوت بە( ٧٥ )دوڵار بوو و ئێستاش بوە بە (٣٣) دولار بەنزین و گاز یەك نرخی هەبێت!!!

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©