وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

پرس میدیا

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر به‌یه‌كجاری راده‌گیرێت و سه‌رجه‌م ماركێت و نانه‌واخانه‌كانیش داده‌خرێن.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه‌ ده‌ركرد و رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، بۆیه‌ رێكاری نوێی ده‌ركرد و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر به‌یه‌كجاری راگیرا و سه‌رپێچیكارانیش سزا ده‌درێن.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌موو جۆره‌ رێگه‌پێدانێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و كاری پێناكرێتو هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ماركێت و نانه‌واخانه‌كانیش داده‌خرێن، جگه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان یان كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌كاتی ده‌وام و ئه‌ركدا نه‌بن و ناسنامه‌كه‌یان بۆ هاتووچۆ به‌كار بهێنن، سزا ده‌درێن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.



ده‌قی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ...





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©