فرسەت سۆفی: لەسەدا 70 ی ئەوانەی پشكنی كۆرۆنایان بۆدەكرێت لەهەولێرن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فرسەت سۆفی: لەسەدا 70 ی  ئەوانەی پشكنی كۆرۆنایان بۆدەكرێت لەهەولێرن

فرسەت سۆفی: لەسەدا 70 ی ئەوانەی پشكنی كۆرۆنایان بۆدەكرێت لەهەولێرن


پرس میدیا

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، رۆژانە پشكنینی كۆرۆنا بۆ 700 كەس دەكەن و لەسەدا 70 ی ئەوانەی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت لەهەولێرە.

فرسەت سۆفی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، دۆخەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە و نەگەیشتووەتە قۆناغی مەترسی. 

وتیشی، لە هەرێمی كوردستان تاكو ئێٍستا 16هەزار و 550 پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوە ئەوەش بەراورد بە عێراق نیوەی پشكنینەكانی عێراقە. 

باسی ئەوەشی كرد تەنها لە شاری هەولێر 11هەزار و 400 پشكنین بۆ ڤایرۆسەكە كراوە.

بەوتەی پارێزگاری هەولێر، هۆكاری زۆری تووشبووەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە  كە پشكنینی زۆرر كراوە. 

رونیشیكردەوە شەش رۆژی داهاتوو بۆ بڵاوبونەوە و دیاریكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكەدا گرنگی خۆی هەیە و یەكلاكەرەوە دەبێت. 

پارێزگاری هەولێر رونیكردەوە ئەوانەی مووچە وەردەگرن رۆژانە ئاسانكاریان بۆ دەكرێت، بارهەڵگرەكانیش دەتوانن لە شەقامی 120 مەتری هەركاتێك ئیش بكەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©