لەتوركیا 79 كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەتوركیا 79 كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لەتوركیا 79 كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


پرس میدیا 

وەزارەتی تەندروستیی توركیا رایگه‌یاند، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٤٥٦ حاڵه‌تی نوێ توشبون بەكۆرۆنا تۆماركراون و 79 كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدا .

فەخرەدین کۆجا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٤٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٧٩ کەسیش گیانیانلەدەستداوە، كۆی گشتی ژمارەی توشبووانیش گەیشتە ١٨ھەزار و ١٣٥ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا گیانیانلەدەستداوە گەیشتە ٣٥٦ کەس.

باسی له‌وه‌شكردووە، "نەخشەی رۆژانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا" كە لە ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی توركیا نوێدەكرێتەوە، بڵاوكردەوە.

باسیلەوەشكردووە، "ژمارە پشكنینمان بە بەراورد بە دوێنێ چوار هەزار زیادیكردووە. رێژەی ئەنجامی پۆزەتیڤ بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی پشكنینش كەمیكردووە. له‌سه‌دا ٨٢ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌مان كه‌ له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ٦٠ ساڵه‌وه‌ بووه‌، ئەمە مایه‌ی سه‌رنجه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دو هه‌زار و ٤٥٦ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركراون و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٨ هه‌زار و ١٣٥ حاڵه‌ت به‌رزبوویه‌وه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©