لەماوەی هەفتەیه‌كدا 7 ژن خۆیان كوشتووه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەماوەی هەفتەیه‌كدا 7 ژن خۆیان كوشتووه‌

لەماوەی هەفتەیه‌كدا 7 ژن خۆیان كوشتووه‌

پرس میدیا 

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات، لەماوەی هەفتەیه‌كدا حەوت ژن لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی کێشەی خێزانی و ئابورییه‌وه‌ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. 

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، لە نێوان رۆژانی شەممە تا هەینی هەفتەی رابردوو، حەوت ژن كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، شەوی هەینی 24 نیسان، ژنێکی تەمەن 25 ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی (سارینا غەفوری) بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە. ئەو ژنە ماوەیەک پێش ئێستا لە هاوژینەکەی جیابوەتەوە. 

هه‌روه‌ها ژنێکی تەمەن 26 ساڵی خەڵکی نەغەدە بە ناوی (مەنیج قادری) و هاوكات ژنێکی تەمەن 26 ساڵی خەڵکی نەغەدە بە ناوی (مەنیج قادری) بە هۆی کێشەی خێزانییه‌وه‌ خۆیان هەڵواسیوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. 

هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو، پێنجشەممەی رابردوو 23ی نیسان، ژنێکی تەمەن 30 ساڵی خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی (سیمین سەجادی) بە هۆی هەژاری و کیشەی داراییه‌وه‌ لەڕێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە. 

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ هەر لەو هەفتەیەدا چوار ژنی دیکە بە ناوەکانی دەریا محەمەدی، نگین ئەمینی، شەریفە مستەفاپور و ئەفسانە ڕەحیمی لە شارەکانی سنە، سونقوڕ و سەقز به‌هۆكاری جیاواز خۆیان كوشتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©