وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 12 حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 12 حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 12 حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند

پرس میدیا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم 12 توشبووی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سلێمانی راگه‌یاند. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانی و  چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زای سه‌یدسادق تۆمار كراوه‌.

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (182) تووشبوو، لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (61) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌... 


دەرەنجامی نوێ ... 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە نۆ ئافرەت و سێ پیاون بەم شێوەیەی خوارەوە: 



پێنج لە پارێزگا هەڵەبجە بەرکەوتووی توشبووی پێشوون. 

پێنج لە قەزای چەمچەماڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون. 

یەک لە سیتەک بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون. 

یەک لە قەزای سیدسادق کە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە. 



وەزارەتی تەندروستی 

1 نیسان 2020

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©