تەقینەوەیەک رویداو كوژراوو بریندار هه‌یه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەقینەوەیەک رویداو كوژراوو بریندار هه‌یه‌

تەقینەوەیەک رویداو كوژراوو بریندار هه‌یه‌

پرس میدیا 

لەناوچەی نازم تەقسیم لە باشوری شاری کەرکوک بۆمبێکی چێندراو بەهێزە ئەمنییەکاندا تەقییه‌وه‌و بەهۆیەوە کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراو چوار کەسی دیکەش بریندار بوون. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک رایده‌گه‌یه‌نێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به‌هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتحادی، له‌ناوچه‌ی نازم ته‌قسیم له‌ باشوری كه‌ركوك، كارمه‌ندێكی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كوژراو و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ دو كه‌سیان پله‌یان ئه‌فسه‌ره‌. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك كراون و هێزێكی زۆری ئه‌منیش گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌. 

به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووەو لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كانیش هیچ روونكردنه‌وه‌كیان له‌وباره‌وه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©