وەزیری ناوخۆ پەشیمان بووەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری ناوخۆ پەشیمان بووەوە

وەزیری ناوخۆ پەشیمان بووەوە

پرس میدیا

وەزیری ناوخۆی تورکیا پاش ئەوەی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و سەرۆک کۆمار هەڵوێستی خۆی دەربڕی، پەشیمان بووەوە و لە کارەکەی بەردەوام دەبێت. 

سولەیمان سۆیلۆ پاش ئەوەی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی وەک وەزیری ناوخۆی تورکیا پێشکەشکرد و دواتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رەتی کردەوە پەسەندی بکات و هەڵوێستی خۆی دەربڕی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند، "لە کارەکانم وەک وەزیری ناوخۆی تورکیا بەردەوام دەبم و هیوا خوازم خودای گەورە سەرکەوتووم بکات لە کارەکەم". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی ئەو قەیرانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رووی لە وڵاتانی جیهان و وڵاتی ئێمەش کردووە، بەرپرسیارێتییەکەی کەوتوەتە ئەستۆی بەرپرسانی وڵات و هەر کەموکورییەک لە بوارەدا هەیانبێت، کەمتەرخەمی نییە، بەڵکو وەک هەڵەی هەر مرۆڤێکی ئاساییە، هەروەها سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک کۆماری دەکەم". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت شەوی رابردوو سولەمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©