هێمن مامەند ئازادکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پرس میدیا

پارێزەرەکەی هێمن مامەندی رۆژنامەنووس، رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو رۆژنامەنووسە بە کەفالەتی شەش ملیۆن دیناری عێراقیی ئازاد کرا.


ئاسۆ هاشم، پارێزەری دۆسیەی هێمن مامەند لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا یەك شەممە رۆژنامەنووس هێمن مامەند بە كەفالەتی شەش ملیۆن دیناری عێراقیی لەلایەن دادگاوە ئازادكراوە.

رۆژی ٢٠٢٠/٣/٢٤، لە هەژمارەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هێمن مامەند بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە نووسینێکی بڵاوکردەوە، دەستگیرکرا، لە دوای ١٠ ڕۆژ لە دەستگیرکردن بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن دیناری عیراقیی ئازادکرا، بەڵام دەرنگانێکی‌ شەوی‌ ٢٠٢٠/٤/٧، لە هەولێر دەستگیرکرایەوە.

شه‌وی‌ ٢٠٢٠/٤/٧، بۆجاری دووەم هێمن مامه‌ند، رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركرایه‌وه‌ هەرهەمان شەو و سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیی كردن له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان، به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند كه‌ دەسگیركردنه‌كه‌ "هەم زیادەڕۆییە لە هەڵسەنگاندنی مەترسیی قسەكانی، هەم دڵرەقییە بەرامبەر خێزانەكەی كە بە درەنگانێكی شەو هەڵدەكوتنە سەری".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©