"كورد و سوننە له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی عادل عەبدولمەهدین" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"كورد و سوننە له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی عادل عەبدولمەهدین"

"كورد و سوننە له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی عادل عەبدولمەهدین"

پرس میدیا 

سەركردەیەكی هاوپەیمانی نەسر ئاشكرای ده‌كات، فراكسیۆنە شیعەكان لەگەڵ تێپەڕاندنی كابینه‌كه‌ی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراودان، به‌ڵام كورد و سووننه‌كان ده‌یانه‌وێت، عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە. 

عەقیل ڕدێنی، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر به‌میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌ "فراكسیۆنە شیعەكان لەگەڵ تێپەڕاندنی كابینه‌كەی كازمیدان، چونكە وڵات بە قۆناغێكی مەترسیداردا تێدەپەڕێت و پێویستی بە سەركردایەتییەكە كە بتوانێت بڕیارە سیاسی و ئەمنی و تەندروستییەكان دەربكات، بۆیە شیاو نییە حكومەتی ڕاسپێردراوی ئێستا لەم ڕەوشەكەدا دووچاری شكستخواردن بكرێت". 

هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كات "زۆرێك لە سیاسییەكانی سوننە و بە تایبەتیش باڵی محەمەد حەلبوسی، و كورد لەگەڵ مانەوەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشانەوەن، چونكە لە سەردەمی ئەودا دەستكەوتی زۆرییان بۆخۆیان فەراهەم كردووە". 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر كورد پشتیوانی خۆی بۆ مسته‌فا كازمی ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام هێشتا ته‌واو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی كازمی رێكنه‌كه‌وتوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©