شەڕ لە نێوان داعش و سوپای عێراق بەردەوامە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شەڕ لە نێوان داعش و سوپای عێراق بەردەوامە

شەڕ لە نێوان داعش و سوپای عێراق بەردەوامە

پرس میدیا

شەڕو پێكدادان لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعش، لە سنوری داقوق بەردەوامە، لە ئەنجامدا ١٣ سەربازی عێراق كوژران و بریندار بوون چەند چەکداری داعشیش كوژراون.


ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٤/١٣، سەرچاوەیەک لە قەزای داقوق بە پرس میدیای راگەیاند: لە گوندی سماگە لە سنوری قەزای داقوق، لە نێوان چەکدارانی رێکخراوی داعش و سوپای عێراقدا شەڕو پێكدادان روویداوە، لە ئەنجامدا ١٣ سەربازی سوپای عێراق کوژران و بریندا بوون و چەند چەکداری داعشیش کوژران و بریندار بوون، ئەمڕۆ لەكاتی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی لە سنورەکە، شەڕ لەنێوان هێزەكانی سوپای عێراق و چەکدارانی رێکخراوی داعش هاتووەتە ئاراوە و لە ئەنجامبدا دوو سەرباز كوژران و ١١ی تریش بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی "پرس میدیا"، لە دوای ئەو پەلامارانەی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش لەسنوری كەركوك، سوپای عێراق هەستاوە بە هێنانی هێزێك و رەوانەی ناوچەكەی كردوە.

هاوكات خانەی راگەیاندنی جەنگیی عیراق رایگەیاند: لەئەنجامی ئەو هەڵمەتە سەربازییەی لەسنوری پارێزگای كەركوك بۆ سەر تیرۆرستانی داعش دەستیان پێكردوە ژمارەیەكی تیرۆرستانی كوشتوە.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©