هونەرمەندێک لە زینداندا لێوی خۆی دوورییوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هونەرمەندێک لە زینداندا لێوی خۆی دوورییوە

هونەرمەندێک لە زینداندا لێوی خۆی دوورییوە

پرس میدیا

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاشکرایدەکات، هونەرمەندێکی کورد لە بەندیخانەیەکی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، لێوەکانی دوورییوەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، بڵاویکردەوە: "بورهان کەمانگەر، چالاکی مەدەنی و یەکێک لە ئەندامانی گرووپی مۆسیقای “کۆڕاڵ“ی شاری کامیاران، لە ڕۆژی دووشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، لە بەندیخانەی ئەو شارە لێوی خۆی دووریەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە."

ئاماژەی بەوەشکردوە: "ناوبراو بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێ ڕێزی کردنی ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەکەی و ڕێگری ئەو ناوەندە ئەمنییە لە جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگا کە مافی مرەخەسی بە ناوبراو داوە، بەڵام ئیتلاعات ڕێگیری دەکات، لێوەکانی دووریەتەوە."

لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدیی" بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتێکی کوردیی، حوکمی پێنج ساڵ زیندانیی کرد بەسەر بورهان کەمانگەر دا سەپا، دواتر ئەو حوکمە لە لایەن دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ دوو ساڵ بەندکردن کەم کرایەوە.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەوەشی خستووەتەڕوو: بورهان کەمانگەر، سەر ئەنجام ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٨ی مارسی ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی کامێران گوازرایەوە.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©