"له‌هه‌ر شارێكی هه‌رێم چه‌ند هه‌زار كه‌سێك ده‌مرن" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"له‌هه‌ر شارێكی هه‌رێم چه‌ند هه‌زار كه‌سێك ده‌مرن"

"له‌هه‌ر شارێكی هه‌رێم چه‌ند هه‌زار كه‌سێك ده‌مرن"

پرس میدیا 

تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستا بكه‌ن، ئه‌وا لە هەرشارێك چەند هەزار كەسێك دەمرن. 

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەهه‌ژماری تایبەتی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، نووسیویەتی "دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری، ئەگەر پابەند نەبن بەڕێنماییە تەندروستیيەكان و لەماڵەكانیان بێنە دەرەوە، وەك ئەمەی ئێستا بكەن، له‌ هەر گەڕەك و كۆڵانێك چەند كەسێك دەمرن". 

هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن ئه‌وا "لەهەر شارۆچكەیەك چەند سەد كەسێك دەمرن، لە هەرشارێك چەند هەزار كەسێك دەمرن". 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا ده‌كات هاوڵاتییان له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و ده‌ڵێت "پابەندبوونتان پابەندبوونە بە مانەوە و ژیانتانەوە، پابەند نەبوون هەنگاونانە بەرەو كۆتایی و مردن". 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم، تا ئێستا 204 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 68 حاڵەتی چاکبوونەوە و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©