شاندی هەرێم بۆ چارەسەری کێشەی مووچە دەچێتەوە بەغداد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شاندی هەرێم بۆ چارەسەری کێشەی مووچە دەچێتەوە بەغداد

شاندی هەرێم بۆ چارەسەری کێشەی مووچە دەچێتەوە بەغداد

پرس میدیا

بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ، شاندێکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بگەڕێنەوە بەغداد و لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ناوەندیی کۆببنەوە.

بە گوێرەی زنیارییەکانی "پرس میدیا"، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٤/٢٨، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانیی جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی سەردانی بەغداد دەکات، لە شاندکەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی تێدایە و ئەم سەردانەش بە بانگێشتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، شاندەکە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی شیعە و باڵیۆزخانەی وڵاتان کۆدەبنەوە.

سە‌میر ھە‌ورامیی وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانیی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگە‌یاند: وە‌فدێكی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانیی ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ سێ شە‌ممە‌ ٢٨ی نیسان، سە‌ردانی بە‌غداد ‌دە‌كە‌ن.

وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حکومەتی هەرێم جەختیکردەوە: ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌، درێژە‌ پێدانی كۆبوونە‌وە‌كانی پێشووە‌ كە‌ وە‌فدی دانوستانكاریی حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق ئە‌نجامی دابوون، بە‌مە‌بە‌ستی دۆزینە‌وە‌ی رێگە‌چارە‌ بۆ كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غداد‌.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©