"دەبێت سنورێک بۆ پارتی دابنرێت" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"دەبێت سنورێک بۆ پارتی دابنرێت"

"دەبێت سنورێک بۆ پارتی دابنرێت"

پرس میدیا

ئەندامێکی‌ ئەنجومەنی‌ سەرکردایەتیی‌ یەکێتیی، رایدەگەیەنێت، سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان هیچ لە ئاستی پێویستدا نین و بوون بە بارێکی قورس بەسەر شانی گەلەکەمانەوە، داوشدەکات یەکیتیی کۆببێتەوە و سنورێک بۆ پارتی دابنێت بۆ ئەوەی پێشلکاریی شکۆی یەکێتیی نەکات.


ئەمرۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٤/١٤، عه‌تا سه‌راویی، ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی‌ کوردستان لە لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك راگه‌یه‌ندراوێكی بەبۆنەی‌ ساڵیادی‌ ئەنفالەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:‌ "زۆر بەداخەوە ئێستا سەرکردە سیاسییەکانی هێزە سیاسییە کوردستانیەکان چ ئەوانەی لە دەسەڵات و حوکمڕانین، هیچ لە ئاستی پێویست نین و هەندێکیان بون بە بارێکی قورس بە سەر شانی گەلەگەمان، وەبەشێک لە نوێنەرانی ئێمە لە حوکمڕانی ئەوەندە بێ دەسەڵات و لاوازن جگە لەوەی کە تەنها کارمەندێکی بێ دەسەڵاتی حکومەتن شایستە نوێنەرایەتی کردنی یەکێتی نین."

رونیشکردوەتەوە: "لە دوای گۆنگرەی چواریش ئەو گێچەڵ و ڕوداوانەی کە پارتی بەرامبەر حیزبەکەمان کردی چ وەک حیزب چ وەک حکومەت، هەروەک کوشتنی پێشمەرگەیەکمان لە زیندانی هەولێرو، تۆمەتبارکردنی هاوسەرۆکی یەکێتی بە دانانی سیخۆر وە گرتنی کەسێک کە پاسەوانی وەزیری پێشووی دارایی بووە، دواتر ناردنی هێز بۆ وەرتێ و گێچەڵپێکردنی بە یەکێتی و ڕاکێشانی شەڕ لەگەڵ پەکەکە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "وە داوترینیان کەیسی هاوڵاتیەکی ڕۆژهەڵاتی بە تۆمەتبارکردنی یەکێتی، جگە لەو هەموو جیاوازییەی کە سەرۆک وەزیران کە لە سەرهەڵدانی کێشەی کرۆنا کردی، وەدەیان پلان و کردای قیزەونی سەرانی پارتی، ئیتر نازانم ئەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیە تاکەی لە پاکانەکردن و بەییاننامەی شەرمنانە بەردەوام ئەبێ،"

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی، راشیگەیاند: "بۆیە بە پێویستی دەزانم هەرچی زوترە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبێتەوەو بڕیارێکی پێویست بۆ سنور دانان بۆ پارێزگاری لە شکۆی یەکێتی بکات."



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©