وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا 

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌تا ئێستا پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان نەکەوتووەتە کار، ئه‌وه‌ش بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان. 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە راپۆرتێکی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بە پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانه‌وه‌، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت "تا ئێستا ئەو پڕۆژەیە نەکەوتووەتە کار". 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی سوتەمەنی هاوڵاتییانە لە بەنزین و گاز و نەوتی سپی، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی (کۆڤید١٩) و پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاوڵاتیانە، لە پێناو بەرگرتن لە بەریەککەوتنی نێوان شۆفێر وکارمەندانی هەردولا و پەمپکردنی ئەو بەرھەمە نەوتیانە ڕاستەوخۆ لە خەزانی تانکەرەکانەوە، نەوەک بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی خاو". 

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ هه‌تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەکەوتووەتە کار، ئه‌وه‌ش بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©