سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە دەدرێت

سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە دەدرێت

پرس میدیا

وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "گۆڕانکاری لە کاتەکانی قەدەغەی هاتووچۆدا دەکرێت". 

هێمن قادر وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا درێژدەکرێتەوە، بەڵام گۆڕانکاری لە کاتەکاندا دەکرێت و ئەو شوێانانەی کراوەنەتەوە، جارێکی دیکە داناخرێن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کردنەوەی دامودەزگاکان پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و ئەمڕۆ یاخود سبەی بریاری لەسەر دەدرێت، هەروەها چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆین سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ". 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رۆژی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند و تا ئێستا بە رێکاری نوێ بەردەوامە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©