ئەو بەرپرسەی دانی بە ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمیدا نا دەڵێ هاککراوم - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەو بەرپرسەی دانی بە ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمیدا نا دەڵێ هاککراوم

ئەو بەرپرسەی دانی بە ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمیدا نا دەڵێ هاککراوم

پرس میدیا 

ئاراس شێخ جه‌نگی، كه‌ دانی به‌وه‌دانا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ مسته‌فا سه‌لیمی راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه‌، له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: هاككراوم. 

له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ئاراس شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی مسته‌فا سه‌لیمی، زیندانی هه‌ڵاتووی شاری سه‌قز له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، راده‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه‌ته‌وه‌. 

به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئاراس شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت "چەند خولەکێک پێش ئێستا پەیجەکەم لەلایەن چەند ناحەزێکەوە ھاککرا و بابەتێکی تێدا بڵاوکرایەوە دەربارەی مستەفا سەلیمی". 

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌‌ته‌وه‌ "بۆ زانیاری ھەموو لایەک ئەو پۆستە ھیچ پەیوەندیەکی بەمنەوە نەبووە و بەندەش دوور و نزیک دەربارەی ئەو بابەتە ھیچ لێدوانێکم نەداوە و ئەوە کاری دەزگا ئەمنیەکانە". 

ئه‌وه‌شی وتووه‌ "سوپاس بۆ ئەوا ھاوڕێیانەی ئاگاداریان کردمەوە ئێستا پەیجەکەمان گەڕاندۆتەوە و ھیچ گرفتێکی تێدا نیە". 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك میدیا و رۆژنامه‌نووسه‌وه‌، باس له‌وه‌كرا كه‌ مسته‌فا سه‌لیمی زیندانی هه‌ڵاتووی شاری سه‌قز، هاتووه‌ته‌ شاری پێنجوێن و دواتر له‌لایه‌ن ئاسایشی پێنجوێنه‌وه‌ راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ سێداره‌درا، به‌ڵام ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©