بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی کورد لە سێدارەدرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی کورد لە سێدارەدرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی کورد لە سێدارەدرا

پرس میدیا

رێکخراوی هەنگاوی ئاشكرایکرد، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی سنە جێبەجێکرا، پێنج بەندکراوی تریش بڕیارە رۆژانی پێنج شممە و هەینی لە سێدارە بدرێن.


ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٢، رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ (٢٢ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، دوو کەس لەو بەندکراوانەی کە لە بەندیخانەی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان گوازرابوونە ژووری تاکەسی، براونەتە بەر پەتی سێدارە و یەکێکیان لەسێدارە دراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، حوکمی سێدارەی "لوقمان ئەحمەدپوور" خەڵکی بانە جێبەجێ کراوە و حوکمی سێدارەی "سەعید محەمەدپوور" خەڵکی کرماشان بە مەرجێک ئەو بڕە پارەیەی کە وەکوو دیە دیاری کراوە دابین بکات، بۆ دوای مانگی ڕەمەزان دواخراوە.

برای لوقمان ئەحەمەدپوور لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا، جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ناوبراوی بۆ ماڵپەڕەکە پشتڕاست کردوە، لوقمان تەمەن ٣٠ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە کە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی بانە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەروەها، برای حوسێن حەیدەری، ئەو هاووڵاتییە سەقزییەی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە بەندیخانەی سەقز لەسێدارە بدرێت راگەیاند: "بنەماڵەی کوژراوەکە ڕەزامەندییان نیشان داوە کە لبڕی وەرگرتنی ٧٠٠ میلیۆن تمەن، لە حوسێن خۆش بن و هەتا دوای مانگی ڕەمەزان کاتمان پێدراوە کە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەین."

هەنگاو ئەوەشی ئاشکراکردەوە، کە بڕیارە حوکمی سێدارەی پێنج کەسی تر کە براونەتە ژووری تاکەکەسی، رۆژانی پێنج شەممە و هەینی جێبەجێ بکرێت و ناو ئەو پێنج کەسە بە شێوەی خوارەوەیە:

١_ واحید فەیزی خەڵکی بانە، لە بەندیخانەی سنە

٢_ ڕامیار موخلیس خەڵکی بانە، لە بەندیخانەی سنە

٣_ سینا محەمەدی خەڵکی دێولان، لە بەندیخانەی سنە

٤_ عەدنان میرەکی خەڵکی دێولان، لە بەندیخانەی سنە

٥_ ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور خەڵکی سنە، لە بەندیخانەی سنە


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©