داوا لە راگەیاندنکاران دەکرێت پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

داوا لە راگەیاندنکاران دەکرێت پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن

داوا لە راگەیاندنکاران دەکرێت پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند، پێویستە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاكانی راگەیاندن پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئەنجام بدەن.


وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێدا دوا لە رۆژانەنووسان و وێنەنگرانی مەیدانیی دەکات، كەوا پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە سەنتەرەكانی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدەن.

دەقی راگەیەنراوەكە:
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٤)

بەمەبەستی دۆزینەینەوەی حاڵەتەكانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان وە بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندكارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین كەوا پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 ئەنجام بدەن لە سەنتەرەكانی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان كە لە خوارەوە دیاریكراوە یان پەیوەندی بكەن بە هێلی گەرمی ژمارە ١٢٢ بەمەبەستی دڵنیابوون:
1. هەولێر
• سەنتەری كۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەند)
2. سلێمانی
• سەنتەری ڕاوێژكاری كۆڕۆنا (علی ناجی)
3. دهۆ‌ك
• سەنتەری ڕاوێژكاری هەناسە
4. هەلەبجە
• نەخۆشخانەی بەركەوتوانی كیمیاوی
5. ڕاپەڕین
• سەنتەری كۆنتڕۆلكردن و چارەسەركردنی نەخۆشیە گوازراوەكان
6. گەرمیان
• نەخۆشخانەی گشتی كەلار.

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٩ی نیسانی٢٠٢٠





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©