لیژنەی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتی بەندكراوان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لیژنەی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتی بەندكراوان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

لیژنەی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتی بەندكراوان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا 

لیژنەی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتی بەندكراوان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و بڕیاردرا لەهه فتەی ئایندە کار لەسەر راسپاردەكان بكرێت و ئەندامانی لیژنەکە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک سەردانی چاکسازیەکان بکەن. 

دوا بە دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لەلایەن دەستەکەمان بۆ بەدواداچون بۆ کارەکانی ئەو لیژنەیەی کە لەلایەن (ئەنجومەنی دادوەری) پێکهاتوە بەمەستی دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆچارەسەرکردنی گرفتی بەندکراوان لە هه رێمی کوردستان ، ئێوارەی دوێنێ ڕێکەوتی 9ی نیسان لیژنە یەکەم کۆبونەوەی خۆی بەشێوەی ئۆنڵاین ئەنجامدا. 

دەستەی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە ناوەرۆكی كۆبونەوەكە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ "لەسەرەتای کۆبونەوەکە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەگرنگی ئەو لیژنەیە کرد و جەختی لەوەکردەوە کەپێویستە دەستەکە بەپێی یاساژمارە 4ی ساڵی 2010 ڕاسپاردەو پێشنیارەکانی خۆی دەربارەی چارەسەرکردنی دۆخی بەندکراوان ئاراستەی لایەنەپەیوەندارەکان بکات و لەمیانی بەڕێوەچونی کۆبونەوەکە دۆخی گشتی چاکسازیەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکراو چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکیش گەڵاڵەکران". 

هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه‌ "بڕیاردرا لەهه‌فتەی ئایندە کار لەسەر راسپاردەكان بكرێت و ئەندامانی لیژنەکە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک سەردانی چاکسازیەکان بکەن بۆ بەدواداچونی ڕەوشی ڕاگیراوان و حوکمداراوان، هاوكات پێشکەشکردنی چەند ڕاسپاردە و ڕاوێژێک بۆ سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار لەو بارەیەوە". 



رێكەوتی 28ی ئازاری ئەمساڵ، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی به‌مه‌به‌ستی تاوتێكردنی بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكهێنا ئه‌ویش بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ حوكمدراوان و گیراوان‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©