ئێران ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

ئێران ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، هه‌زارو 374 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 73 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

كیانووش جیهانپور، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران "له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 73 حاڵه‌تى نوێى مردنى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ى مردووان بۆ 5هه‌زارو31 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌." 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ "هه‌ر له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا هه‌زارو 374 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، لبه‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 80هه‌زارو 868 كه‌س". 

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری تووشبووان له‌ جیهاندا، تاوه‌كو ئێستا 2ملیۆن و 261 هه‌زارو 397 كه‌س له‌سه‌ر ئاستى جیهان توشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 579 هه‌زارو 187 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها 154 هه‌زارو 726 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©