حکومەتی عێراق: لە سنورەکانی هەرێمەوە کاڵای قەدەغەکراو هاوردە دەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکومەتی عێراق: لە سنورەکانی هەرێمەوە کاڵای قەدەغەکراو هاوردە دەکرێت

حکومەتی عێراق: لە سنورەکانی هەرێمەوە کاڵای قەدەغەکراو هاوردە دەکرێت

پرس میدیا

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق، هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕێگە بە هاتنەناوەوەی کاڵای قەدەغەکراو دەدات و ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو کارەی هەرێم زیانی بەرە کەرتی کشتوکاڵی عێراق گەیاندووە. 

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست پرس میدیا کەوتووە، دەستەی دەروازە سنورییەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵیی عێراق، ئاماژەی بەوەکردووە کە لە سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە کاڵای قەدەغەکراو دێتە ناو عێراق. 

لەر نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هێنانی ئەو کاڵا قەدەغەکراوانە زیان بە کەرتی کشتوکاڵ دەگەیەنێت و پێچەوانەی ڕێکارە ڕاگەیەنراوەکانە کە لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییدا گیراوەتەبەر. 

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ساڵانە کە کاتی بەگەیشتنی بەرهەمی کشتووکاڵی خۆماڵییدا حکومەتی عێراقی هاوردەکردنی هەندێک بەرهەمی خۆراکیی قەدەغەدەکات لەپێناو ئەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان ساخببنەوە و جوتیارەکان زیانیان بەرنەکەوێت. 

لە هەرێمی کوردستان جیا لە دەروازە نافەرمیی و لاوەکییەکان چوار دەروازەی سەرەکی هەیە کە بریتین لە دەروازەکانی (حاجی ئۆمەران ، ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان و باشماخ) کە هەرێمی کوردستان بە هەردوو وڵاتی ئێران ق تورکیاوە دەبەستنەوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©